ڤیدیۆ.. بایرن میونخ لە کۆپنهاگنى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بایرن میونخ بە زەحمەت و 2-1 لە کۆپنهاگنى دانیمارکى بردەوە.
لە یارییەکانى جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى یەکەم بایرن میونخ بووە میوانى کۆپنهاگن ، یارییەکە 2-1 لەسودى یانە باڤارییەکە کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى بایرن میونخ جەمال مۆسیالا و ماتیس تی لە خولەکەکانى 67 و 83 تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى کۆپنهاگنیش لۆکاس لە خولەکى 56 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بایرن میونخ بووە شەش خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە.
AM:12:27:04/10/2023
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه