ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ شکستى بە لیستەر سیتى هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەى لیڤەرپوڵ 3-1 لە یانەى لیستەر سیتى بردەوە و گەیشتە قۆناغى 16ى جامى کاراباو.
لە یارییەکانى قۆناغى 32ى جامى کاراباو یانەى لیڤەرپوڵ میواندارى لیستەر سیتى کرد، یارییەکە 3-1 لە سودى لیڤەرپوڵ کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ گاکبۆ و سۆبۆسلاى وجۆتا لە خولەکەکانى 48 و 70 و 89 تۆماریان کرد. تاکە گۆڵەکەى لیستەر سیتیش ماکاتێر لەخولەکى سێ تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە لیڤەرپوڵ گەیشتە قۆناغى داهاتوو
لە یارییەکى تردا چێڵسی 1-0 لە برایتۆنى بردەوە خۆى گەیاندەى قۆناغى 16.
PM:11:48:27/09/2023
ئهم بابهته 892
جار خوێنراوهتهوه