‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید لە لاس پالماسى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە یانەى لاس پالماسى بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى حەوتى خولى ئیسپانى ڕیاڵ مەدرید میواندارى یانەى لاس پالماسى کرد ، یارییەکە 2-0 لە سودى ریاڵ مەدرید کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید براهیم دیاز و خۆسیلۆ لە خولەکەکانى 47 و54 تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 18 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە


PM:09:55:27/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌