‌ڤیدیۆ.. مایۆرکا بردنەوەکانى بەرشەلۆنەى ڕاگرت

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مایۆرکا بردنەوەکانى بەرشەلۆنەى ڕاگرت و 2-2 لەگەڵى یەکسان بوو .

لە یارییەکانى هەفتەى حەوتى خولى ئیسپانى یانەى بەرشەلۆنە بووە میوانى مایۆرکا، یارییەکە 2-2 کۆتایهات.

دوو گۆڵەکەى مایۆرکا موریکى و براتس لە خولەکەکانى 8 و 45 تۆماریان کرد ، دوو گۆڵەکەى بەرشەلۆنەش رافینیا و فێرمین لۆپێز لە خولەکەکانى 41 و 75 تۆماریان کرد.

بەو شێوەیە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە 17 خاڵ و بە کاتى لە پلەى یەکەمدایە و مایۆرکاش شەش خاڵى هەیە.


AM:12:35:27/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌