ڤیدیۆ.. دێربى باکورى لەندەن بە یەکسانى بە کۆتاهات
وێستگە سپۆرت-
دێربى باکورى لەندەن لە نێوان ئارسیناڵ و تۆتنهام بە یەکسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.
لە یارییەکانى هەفتەى شەشى خولى ئینگلیزى یانەى ئارسیناڵ میواندارى تۆتنهامى کرد، یارییەکە 2-2 کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ئارسیناڵ کریستیان رۆمیرۆ و بۆکایۆ ساکا لە خولەکەکانى 26 و 54 تۆماریان کرد، دوو گۆڵەکەى تۆتنهام سۆن مین لە خولەکەکانى 42 و 55 تۆماریان کرد.
بەوشێوەیە خاڵەکانى ئارسیناڵ بووە 14 خاڵ و لە پلەى پنجەمدایە و تۆتنهامیش بە جیاوازى گۆڵ و بە هەمان خاڵ لە پلەى چوارەمدایە.
PM:06:11:24/09/2023
ئهم بابهته 776
جار خوێنراوهتهوه