ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان بووە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان سەرەڕای یەكسانبونی لەگەڵ ستراسبۆرگ پێش یەك هەفتە لە تەواوبونی خولەكە بووە پاڵەوان.
لە هەفتەی 37 و پێش كۆتایی خولی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی ستراسبۆرگ ، لەخولەكی 59 مێسی گۆڵێكی بۆ پاریس تۆمار كرد و لە خولەكی 79 كیڤن گامیرۆ گۆڵی یەكسانی بۆ ستراسبۆرگ تۆمار كردەوە و یارییەكە بەو یەكسانییە تەواو بوو .
بەو شێوەیە خاڵەكانی پاریس بووە 85 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش یانەی لانسەوە پێش یەك هەفتە لە تەواوبونی خولەكە بۆ جاری 11 هەم لە مێژویدا بووە پاڵەوان.
PM:11:57:27/05/2023
ئهم بابهته 2944
جار خوێنراوهتهوه