ڤیدیۆ.. هۆڵندا یەکەم بردنەوەى لە پاڵاوتنى یۆرۆ تۆمار کرد 
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
	
هەڵبژاردەى هۆڵندا یەکەم بردنەوەى لە پاڵاوتنەکانى یۆرۆ بەدەستھێنا و 3-0 لە جەبەل تاریقى بردەوە.
	
لە یارییەکانى جەولەى دووەمى پاڵاوتنى گەیشتن بە یۆرۆى 2024 هەڵبژاردەى هۆڵندا میواندارى جەبەل تاریقى کرد، یارییەکە 3-0 لە سودى هۆڵندا کۆتاییهات.
	
سێ گۆڵەکەى هۆڵندا دیپاى و ناسان ئاکى دوو گۆڵ لە خولەکەکانى 23 و 50 و 82 تۆماریان کرد.
	
بەو بردنەوەیە هۆڵندا سێ خاڵى بەدەستهێنا و لە پلەى سێیەمى گروپى دووەمدایە.
        
        PM:11:50:27/03/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1032
 جار خوێنراوهتهوه