ڤیدیۆ.. بایرن میونخ پێنج گۆڵی لە ڤیكتۆریا پلزن كرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی بایرن میونخ بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ڤیكتۆریاپلزنی بردەوە.
لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی چامپیۆنسلیگ و لە كۆمەڵەی سێیەم یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئالیانز ئەرینا میوانداری ڤیكتۆریا پلزنی كرد، یارییەكە 5-0 لە سودی یانە باڤارییەكە كۆتاییهات.
پێنج گۆڵەكەی بایرن لیرۆی سانێ دوو گۆڵ و گنابری و مانێ و مۆتینگ لە خولەكەكانی 7 و 13 و 21 و50 و 59 تۆماریان كرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بایرن میونخ بووە نۆ خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی دایە.
PM:11:01:04/10/2022
ئهم بابهته 1340
جار خوێنراوهتهوه