ڤیدیۆ.. ناپۆلی برده‌وه و غه‌ڕناته گه‌یشته قۆناغی 16
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
هه‌رچه‌نده ناپۆلی 2-1 شكستی به یانه‌ی غه‌ڕناته هێنا بهلاَم به سود وه‌رگرتن له ئه‌نجامی یاری چوون غه‌ڕناته گه‌یشته قۆناغی داهاتوو.
	
له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی غه‌ڕناته‌ی كرد ، یاری چوون غه‌ڕناته 2-0 یارییه‌كه‌ی بردبویه‌وه. له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویشدا ناپۆلی 2-1 بردنه‌وه‌ی تۆماركرد بهلاَم به سود وه‌رگرتن له ئه‌نجامی یاری چوون غه‌ڕناته گه‌یشته قۆناغی 16 و ناپۆلیش ماڵئاوای كرد.
	
گۆڵه‌كانی ناپۆلی زیلینسكی وفابیان ڕۆیز له خوله‌كه‌كانی سێ و59 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی غه‌ڕناته‌ش مۆنتۆرۆ له‌خوله‌كی 25 تۆماری كرد.
	
	
        
        PM:11:21:25/02/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1260
 جار خوێنراوهتهوه