ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید دوو خاڵى گرنگى لەدەستدا
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
یانەى ریاڵ مەدرید دوو خاڵى گرنگى لە دەستدا ولە یاریگاى خۆى لەگەڵ سێلتافیگۆ بە دوو گۆڵ یەكسان بوو . 
		
		
لە هەفتەى 24ى خولى یانەكانى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆى میواندارى یانەى سێلتافیگۆى كرد .  لە خولەكى حەوت سمۆلۆف گۆڵى یەكەمى بۆ سێلتافیگۆ تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
	
	
لە تایمى دووەمدا ولە خولەكەكانى 52 و65 تۆنى كروس ورامۆس دوو گۆڵیان بۆ یانەى شاهانە تۆمار كرد كە ئەوەى رامۆس بە لێدانى سزا بوو ، بەلآم لەخولەكى 85 سانتیاگۆ مینا گۆڵى دووەم و یەكسانى بۆ سێلتافیگۆى میوان تۆماركردەوە و یارییەكەش هەر بەو  یەكسانییە كۆتاییهات.
	
	
بەو ئەنجامە خاڵەكانى ریاڵ مەدرید بووە 53 خاڵ ولە پلەى یەكەمدایە بە جیاوازى خاڵَێك لە پێش بەرشەلۆنەى دووەمەوە.
	
	
 
        
        AM:01:04:17/02/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3076
 جار خوێنراوهتهوه