موسێلا لە یانەکەی شاردووەتەوە کە نەخۆشە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بایرن مونشن لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆیان دەرکەوتووە کە جەمال موسێلا بارودۆخی نەخۆشییەکەی لە یانەکەی شاردۆتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی وەرزشی ئەڵمانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە هۆکاری ناکۆکییەکانی یانەی بایرن لەگەڵ مۆسێلدا دوای ئاشکرا بوونی ئەوەی کە یاریزانەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەیە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە یانەکە لە لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە نەخۆشییەکەی یاریزانەکەدا بۆیان دەرکەوتووە کە یاریزانەکە نەخۆشییەکەی لە یانەکە شاردووەتەوە و چەند جارێک چووە لەپزیشکی دەرەوە لە دەستەی پزیشکی یانەکە چارەسەری وەرگرتووە کە
ئەمە یانەکەی توڕەکردووە.
بارودۆخی تەندروستی موسێلا تا دێت خراپتر دەبێت و یاریزانەکە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند جارێک لە هۆش خۆی چووە کە حاڵەتەکانی زیاتر بووە لە پێشتر.
یانەی بایرن لە چەند بڕگەیەکی گرێبەستە نوێیەکەیان لەگەڵ موسێلادا نیگەرانن لەبەر ئەوەی گرێبەستێکی ماوە درێژیان لەگەڵ ئەو یاریزانەدا هەیە و لەو گرێبەستەیدا هاتووە کە هەر کاتێک یاریزانەکە پێکانی هەبوو یاخود نەخۆش بوو بۆ ماوەی زیاتر لە 6 مانگ دەبێت موچەکەی بەبێ لێ بڕین بدرێتێ و هەر یاریمەتییەکی ویست پێ بدرێت، یانەکە ئەوەش تاڕادەیەک بە هەقی یاریزانەکە دەزانن بەڵام تا ئێستا لایان ناڕوونە کە یاریزانەکە چاک دەبێتەوە یاخود نا.
PM:12:35:25/11/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه