‌ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە ئەنجامدانی ڕیمۆنتاداکانی.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە دواساتەکاندا گۆڵی گەڕانەوە و بردنەوەی دژی سێڵتاڤیگۆ تۆمارکرد و ڕیمۆنتادایەکی دیکەی نوسییەوە. 

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا و لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 13 دا میوانداری سێڵتاڤیگۆی کرد. 

هەر لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی میوان باشتر دەرکەوتن و ڕیاڵ مەدریدیش هاوشێوەی زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزەی تایمی یەکەمی بە خراپی بەڕێکرد، سێڵتاڤیگۆش لە خولەکی 6 دا گۆڵێکیان تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی سێڵتاڤیگۆ کۆتایی هات. 

لە سەرەتای تایمی دووەمەوە کوڕانی مۆرینۆ گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 66 دا گۆڵی یەکەم و یەکسانیان تۆمار کرد، دواتر جۆزێ مۆرینۆ چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا و بەڵام وەک هەمیشە کارلۆس ئیسپی لە دواین خولەکەکاندا گۆڵی گەڕانەوە و بردنەوەی تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی خولەکەدایە و بارشەلۆناش بە هەمان خاڵ بەڵام بە ژمارەیەک گۆڵی زیاتر لە پێشەنگیدایە. 



PM:01:49:22/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری