‌ڕافینها لەو بارودۆخەی تێی کەوتووە بێزارە.

وێستگە سپۆرت-

ڕافینها لە بارودۆخێکی خراپدایە و دڵخۆش نییە بەهۆی ئەو مشتومڕانەی لەلایەن هاندەرانی بارشەلۆناوە لەسەر یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کردووە کە ڕافینها بێزارە لەو تاوانبارکردنە بەردەوامانەی کە لەلایەن هاندەرانی بارشەلۆناوە بەهۆی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئاراستەی دەکرێت. 

سپۆرت ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە بێزاری ڕافینها بەهۆی ئەوەوەیە کە یاریزانەکە پێی وایە لە هەموو بارودۆخێکدا هەموو توانایەکی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە پێشکەشی یانەکە کردووە بەڵام هاندەران بەهۆی بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییە دۆستانەکاندا فشارێکی زۆری دەخەنە سەر و تۆمەتباری دەکەن.

یاریزانەکە پێی وایە دروستکردنی مشتومڕ لەسەر شتێکی وا کە پێیان وابێت یاریزانەکە نابێت یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بکات لە پێناو یانەکەدا شتێکی بێبنەما و بێمانایە.

 


PM:12:11:21/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری