‌بێلینگهام” تەنها ئەوەم بە کۆکۆریام وت بە ڕاستیتە بۆ ئەوە هاوار دەکەیت؟”

وێستگە سپۆرت-

بێلینگهام سەبارەت بە دەمەبۆڵەکەیان لەگەڵ کۆکۆریا ڕوونکردنەوەی دا و وتی " ئەوەندەم پێ وت کە تۆپی پێی ئینگلتەرا بە ئاسان ناوبرد بەڵام ئێستا ناتوانیت بەرەنگاریان ببیتەوە”.

شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان ئینگلتەرا و ئیسپانیادا لە ساتێکدا جود بێلینگهامی ناوەڕاستکاری ئینگلتەرا و مارک کۆکۆریای بەرگریکاری ئیسپانی، کە لە هەمان کاتدا هەردووکیان یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوون دەمەبۆڵەیەکی توند لە نێوانیاندا ڕوویدا.

جود بێلینگهام لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش یارییەکە کە پرسیاری سەبارەت بەو حاڵەتە لێکرا ڕوونکردنەوەی دا و وتی، " کاتێک کۆکۆریام بینی دەستی بە قاچیەوە گرتووە و هاوار دەکات چوومەلای و پێم وت بەڕاستیتە هاوار بۆ ئەوە دەکەیت؟".

بێلینگهام لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەوەشم بە کۆکۆریا وت تۆ دەتوت خولی ئینگلیزی خولێکی ئاسانە و تۆپی پێی ئینگلتەرا سادەیە کەچی ناتوانیت بەرەنگاریان ببیتەوە، بەڵام کۆکۆریا سەیری دەکردم و گلەیی دەکرد سەبارەت بە بەرکەوتەکەی". 

بەڵام لەسەر ئەو حاڵەتە لە دوێنێوە لە سۆشیاڵمیدیا هەڵایەکی گەورە دروست بووە و سیناریۆی دروستبوونی کێشە و تێکچوونی سەقامگیری ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕیاڵ مەدرید دروست دەکرا. 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، " من ڕێز لە کۆکۆریا دەگرم، بەڵام ئەویش دەبێت لەوە تێبگات لە تۆپی پێدا ئەو شتانە ڕوودەدەن و هەمیشە ئەم تۆپی پێیە بە ڕێگای خۆیدا ناڕوات”. 


PM:12:26:16/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری