سەرەڕای وەرگرتنی کارتی سوور، ڕافینها ناتوانێت بگەڕێتەوە بارشەلۆنا.
وێستگە سپۆرت-
ڕافینها لە یارییەکەی دژی یابان کارتی سووری وەرگرت، بەڵام فیدراسیۆنی بەڕازیلی ناهێڵێت یاریزانەکە جارێ بگەڕێتەوە بارشەلۆنا.
لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل دژی یابان، ڕافینها سەرەڕای گۆڕانکاری پێکردنی لە خولەکی 71 دا بەڵام یاریزانەکە لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزای دژی بڕایرەکانی ناوبژیوان کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.
بەو هۆیەوە ناتوانێت بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بکات، بەڵام ئەو کارتە سوورەی ڕافینها کاردانەوەیەکی زۆر و توندی بە دوای خۆیدا هێنا، لەبەر ئەوەی پێیان وابوو کە ڕافینها دوای ئەوەی گۆڕانکاری پێکراوە ئەو کارەی ئەنجام داوە بە ئەنقەست بۆ ئەوەی زوو بگەڕێتەوە بارشەلۆن و خۆی بە دوور بگرێت لە پێکان، وە تاڕادەیەک خۆی دووربخاتەوە لەو فشارە زۆر و بەردەوامانەی لەلایەن میدیاکانی نزیک لە بارشەلۆنا لەسەریەتی.
بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ئەوەیان بڵاوکردەوە کە سەرەڕای کارتە سوورەکەی، ئەو یاریزانە ناتوانێت بگەڕێتەوە بارشەلۆنا لە ئێستادا و ڕێگری لێ دەکەین.
AM:11:39:15/11/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه