‌لیڤەرپوڵ بە ئاستی ئاراوخۆ دڵخۆشن بەڵام نایانەوێت پەلە بکەن.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ بژاردەی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئاراوخۆدا بە باش دەزانن بەڵام نایانەوێت پەلە بکەن. 

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆناڵدۆ ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوای کە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە لە بارشەلۆناوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کردووە لەو چەند یارییەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا ئەنجامی داوە توانیویەتی دڵی هاندەران و ئیدارەی یانەکە بەدەست بهێنێت. 

ڕۆژنامەنوسەکە باسیشی لەوە کردووە کە ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە یانەی لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی دابێت لەسەر بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستی ئاراوخۆ، هەرچەندە بە بژاردەیەکی گونجاوی دەزانن بەڵام نایانەوێت پەلە بکەن و دەیانەوێت یەکلا کردنەوەی ئەو بابەتە بۆ کۆتایی ئەم وەرزە و نزیکبوونەوە لە کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنی ئەو یاریزانە جێ بهێڵن.

گرێبەستی ئاراوخۆ لەگەڵ لیڤەرپوڵدا سەرەڕای ئەوەی بە شێوەی خواستنە بەڵام یانە ئینگلیزییەکە سەرجەم موچەی ساڵانەکەی لە ئەستۆ گرتووە، وە یاریزانەکە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی دەکات، هەر زوو توانی شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە و ئەندۆنی ئیراولای ڕاهێنەری یانەکەدا بکاتەوە.  


PM:11:13:14/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌