ڤینیسۆس بووەتە کێشە بۆ مۆرینۆ.
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینۆ پێی وایە گەڕانەوەی ڤینیسۆس لە ماوەی ڕاگرتنەکەی ئەرکی ئەوە وەکو ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید قورستر دەکات.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە پاش یارییە نێودەوڵەتییەکان و گەڕانەوەی ڤینیسۆس، دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ جۆزێ مۆرینۆ و ئەرکی ئەو ڕاهێنەرە قورستر دەکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە مۆرینۆ لەگەڵ یانەکەدا لە ئێستادا لە قۆناغێکی باش و بەرەوپێشچوونی بەردەوامدایە و توانیویەتی سەقامگیرییەکی باشیش لە یانەکە بەرقەرار بکات، وە توانیویەتی پێلهاتەیەکی جێگیری بۆ یانەکە دابنێت، بەڵام گەڕانەوەی ڤینیسۆس وا دەکات هەموو شتێک لەو ڕاهێنەرە تێک بدات، لەبەر ئەوەی ڤینیسۆس یاریزانێکە دەیەوێت هەمیشە سەرەکی بکرێت و سەرەکی نەکرێت کاریگەری خراپی لەسەر ژووری جلگۆڕینی یانەکە دەبێت، وە گەر سەرەکیش بکرێت ئاستی وەکو جاران نییە و لە ڕووی پیشەگەریشەوە بە جۆرێکی خراپ مامەڵە دەکات لە ناو یاریگادا و ئەمەش وا دەکات لە زۆرێک لە یاریەکاندا کاریگەری خراپی لەسەر دەروونی یاریزانانی هاوڕێی دابنێت.
هەر بۆیە جۆزێ مۆرینۆ دەبێت لەم ماوەیەی کە پشووی نێودەوڵەتی هەیە بە باشی بیر لە ڤینیسۆس و ڕێگە چارەیەک بکاتەوە بۆ ئەوەی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە تەواوی هەنگاوەکان و بەرەوپێشچوونەکانی لێ نەهێنێتەوە سەرەتا و سەقامگیرییەکەی لێ تێک بدات.
AM:11:50:11/11/2026
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه