مۆرینۆ وەکو باشترین ڕاهێنەری مانگ دیاریکرا.
وێستگە سپۆرت-
بەهۆی ئەنجامە باشەکانی و بە پێی دەنگی هاندەران مۆرینۆ وەکو باشترینی مانگی ڕابردوو لە لالیگا دیاریکرا.
دوای ئەوەی جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئەنجامە باشەکانی و بەدەستهێنانی سێ بردنەوە لە سێ یاریدا وەکو یەکێک لەو سێ ڕاهێنەرەی کە کاندید دەبن بۆ باشترین ڕاهێنەری مانگ دیاریکرا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
بوون بە باشترین ڕاهێنەر لەلایەن مۆرینۆوە بە پێی دەنگی هاندەران بووە، لەبەر ئەوەی دوای ئەوەی پەڕەی فەرمی لالیگا کاندیدەکانی باشترینی مانگ دیاری دەکەن، هاندەران دەتوانن لە سایتی فەرمی لالیگا دەنگ بدەن، هەر بۆیە بە پێی زۆرینەی دەنگ مۆرینۆ وەکو باشترینی مانگی ڕابردوو دەستنیشانکرا.
مۆرینۆ لە مانگی ڕابردوودا جیا لە بەدەستهێنانی سێ بردنەوە لە سێ یاریدا، توانیویەتی کاریگەرییەکی باش لەسەر ئاست و ئەنجامەکانی تیپەکە دابنێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە بنیات نانەوەی ئەو ڕیاڵ مەدریدەی کە هاندەران دوو ساڵە چاوەڕوانین، وە لە هەمانکاتدا توانی کلاسیۆکی زەوی لە ناو کامپ نۆدا لە بارشەلۆنای سەختترین ڕکابەری بباتەوە.
PM:09:14:09/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه