کاریک لە لێواری دەرکردندایە و تیپەکەی ئەڵۆنسۆ دۆڕا و لیڤەرپوڵیش بردیەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە پرێمەرلیگ، مانچستەر یۆنایتد بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و چێڵسی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە سەندەرلاند دۆڕا و لیڤەرپوڵیش لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگدا چەند یارییەک ئەنجام دران.
لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کریستاڵ پاڵاس و بە ئەنجامی 3-1 توانی یارییەکەی لێ بباتەوە کە سێ گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ لە لایەن ماک ئەلیستەر و ئیساک و وێرتزەوە تۆمار کران.
لە یارییەکی تردا یانەی چێڵسی بووە میوانی یانەی سەندەرلاند، دوور لە چاوەڕوانییەکان تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆ دەستەوەستان بوون ە نەیانتوانی یەک گۆڵیش لە سەندەرلاند تۆمار بکەن کە لەم وەرزەدا ژمارەیەکی زۆر گۆڵیان لێ تۆمار کراوە، وە لە خولەکی36 دا بە لێدانی سزا گۆڵێکیان لە چێڵسی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکەیان بەو تاکە گۆڵە لە بلوز بردەوە.
لە کۆتا یاری هەفتەکەشدا یانەی مانچستەر یۆنایتد لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆنڤێلا کرد، لە یارییەکی دراماتیکی و گەرم و گوڕدا هەردوولا یەکیان گۆڵباران کرد و سەرەنجام مانچستەر یۆنایتد نەیتوانی ئەم یارییەش بباتەوە و یارییەکە بە یەکسانی بە ئەنجام 4-4 کۆتایی هات، وە تا دێت بارودۆخ و چارەنوسی مایکل کاریک لەگەڵ مانچستەر یۆنایتدا خراپتر دەبێت و لە لێواری دوورخستنەوەدایە.
بەو ئەنجامانەش یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی چوارەمی خولەکە و چێڵسیش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەم دایە و مانچستەر یۆنایتدیش بە 8 خاڵەوە لە ناوچەی دابەزینە.
PM:09:04:09/11/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه