‌بارشەلۆنا تۆڵەی ساڵی پاری لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کردەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی بارشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی بەهێزتر بکات. 

لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 12 ی لالیگادا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ بووە میوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید. 

ئەوەی کە دەبینرا هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کوڕانی دیەگۆ سیمیۆنی باشتر دەرکەوتن و کۆمەڵێک هێرشی یەک لە دوای یەکیان بردە سەر گۆڵی بارشەلۆنا و لە سەرەتاکان و لە خولەکی 9 دا لە ڕێگەی جولیانۆ سیمیۆنییەوە گۆڵی یەکەمیان لە بارشەلۆنا تۆمار کرد، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە نەیانهێشت ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێبێت و لە خولەکی 45 دا لە ڕێگای فێرمین لۆپێزەوە گۆڵی یەکەم و یەکسانیان تۆمار کرد. 

لە تایمی دووەمدا هانسی فلێک دیۆنگی خستە ناو یاریگا و بەو شێوەیە تاڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی تۆپ و ڕیتمی یاری بەدەستهێنایەوە و لە خولەکی 66 دا دووبارە لە ڕێگای فێرمین لۆپێزەوە گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە تاوەکو کۆتای هاتنی یارییەکە و سەرەنجام بارشەلۆنا بە ئەنجامی 2-1 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی لێ وەرگرت، وە توانی تۆڵەی دۆڕان و دەرکرانی لە وەرزی ڕابردووی چامپیۆنسلیگ لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بکاتەوە. 

بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 33 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە بەهێزتر کرد. 


PM:08:54:09/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری