‌بارودۆخی مانچستەر سیتی تابێت خراپتر دەبێت.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی بە نۆتینگهام فۆرێت دۆڕا و چاوەڕوان دەکرێت لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم هەفتەیەی خولەکە پلەی دووەمیش لە ڕیزبەندییەکەدا لەدەستبدات. 

یانەی مانچستەر سیتی لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگدا، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی یانەی نۆتینگهام. 

دوور لە چاوەڕوانییەکان یانەی نۆتینگهام فۆرێست توانی سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت و دوور لە چاوەڕوانییەکان بە ئەنجامی 3-1 لە مانچستەر سیتی بباتەوە و سێ خاڵی یارییەکەی لێ وەربگرێت. 

جێی ئاماژەیە مانچستەر سیتییەکەی ئینزۆ مارێسکا تا دێت بارودۆخەکەی قورستر دەبێت، لە دواین سێ یارییان لە پرێمەرلیگ هەر سێ یارییەکەیان دۆڕاندووە، ئەوە جیا لەوەی ئەگەر هاتوو ئەمڕۆ یانەی برایتۆن لە برینفۆرد بباتەوە ڕاستەوخۆ دەچێتە شوێنی یانەی مانچستەر سیتی واتا یانە شینپۆشەکەی مانچستەر پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە لەدەستدەدات.  

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دوای ئەو دەستپێکە باشەی کە ئینزۆ مارێسکا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتیدا هەیبوو پێشبینی ئەوەی لێ دەکرا کە یانەکە کێبڕکێکارێکی قورس بێت بۆ بەدەستهێنانی خولەکە، بەڵام دۆڕانی یانەکە دژی ئەستۆنڤێلا بووە وەچەرخانێکی خراپ بۆ یانەکە و دوو دۆڕانی دیکەی بە دوای خۆیدا هێنا. 


AM:11:50:08/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری