‌کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵدۆ بە فەرمی ئەوەی ڕاگەیاند کە چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی پرتوگاڵ ناکاتەوە و وازهێنانی یەکجاری لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. 

بەر لە چەند خولەکێک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی مێژووی هەڵبژاردەی پرتوگال لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرامەکەی پەیامی ماڵئاوایی و وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێی نێودەڵەتی ڕاگەیاند. 

ڕۆناڵدۆ لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە کۆتایی بە گەشتەکەی هێناوە و بە شانازییەوە باس لەوە دەکەم کە ئەوەی لە توانامدا هەبوو پێشکەشم کردووە بەم هەڵبژاردەیە. 

دەقی پەیامی ماڵئاواییەکەی ڕۆناڵدۆ:
"ئەمڕۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەمدا وەکو دواین چرکە سات ئاشکرا دەکەم و ڕایدەگەیەنم کە چیرۆکەکە ئێمە کۆتایی هات، وە دەمەوێت ڕای بگەیەنم کە بە سەرپەرزی و شانازییەکی زۆرەوە واز دەهێنم و ئەوەی لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیەدا بەدەستم هێناوە هەموو ئەوە بووە کە لە توانامدا بووە".
 " لە کۆتاییدا ئەمەوێت ئەوە بڵێمکە ئامانجەکان دەگۆڕێن و نامێنن، دەستکەوتەکان لە مۆزەخانەکاندا هەڵ دەگیرێن، ڕیکۆردەکان دەشکێندرێن، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو خۆشەویستییە بووە کە لەم هەڵبژاردەیەدا بەدەستمهێناوە". 
"من ژیانم تەرخانکرد بۆ ئەم هەڵبژاردەیە و بۆ ئەوەی ببم بە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام ئەمڕۆ دەزانم گەورەترین شانازیم ئەوە بووە کە نوێنەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە بکەم، سوپاس بۆ ئەم بیست و سێ ساڵە، سوپاس بۆ ئەو باوەڕ و متمانەیەتان بە من". 

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پەرتوگالدا 217 یاری ئەنجام داوە و لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی 135 گۆڵ و 45 ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە، وە توانیویەتی سێ نازناوی فەرمیش لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەدا بەدەستبهێنێت. 


PM:02:01:05/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری