هەفتەی چوارەمی چامپیۆنسلیگ کۆتایی هات.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، ڕیاڵ مەدرید و ئەرسناڵ بردیانەوە و مان سیتیش بە زەحمەت سێ خاڵی لە لایپزیگ وەرگرت، لیڤەرپوڵیش لە ناو ئەستەنبوڵ بە فەنەرباخچە دۆڕا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی چامپیۆنسلیگدا، کۆمەڵێک یاری ئەنجام دران.
لە یەکەم یاری شەوەکەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو خاکی یۆناندا بووە میوانی ئایک ئەسینا و دوای کێبڕکێکردنێکی قورس لە لایەن یانە یۆنانییەکەوە لە کۆتا خولەکەکاندا بە گۆڵێکی نایابی فیدی ڤاڵڤێردی توانیان بردنەوە بە دەستبهێنن و یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنەوە.
لە یارییەکی دیکەی ئەو شەوەدا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بووە میوانی فەنەرباخچەی تورکی، دوای یارییەکی گەرم و گوڕ و هێرشە بەردەوامەکانی هەردوولا سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی فەنەرباخچە کۆتایی هات.
یاریگای لایپزیکیش بووە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و لایپزیگی ئەڵمانی، بەڵام کوڕانی ئینزۆ مارێسکا بە قورسی توانیان لە لایپزیگ ببانەوە و بە ئەنجامی 3-2 یارییەکەیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
هەر لەو شەوەدا ئەرسناڵ بە ئەنجامی 2-1 لە سلاڤیا براگای بردەوە و پۆرتۆ لە ناپۆلی بردەوە و دۆرتمۆندیش لە ناو یاریگای خۆیدا لە ڕیاڵ بیتیسی بردەوە.
AM:11:00:05/11/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه