‌ڕیاڵ مەدرید دوای گەڕانەوەی ڤینیسۆسیش ئارامە.

وێستگە سپۆرت-

کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیان دووپات کردووەتەوە کە بە گەڕانەوەی ڤینیسۆس لە یارییەکانی داهاتوودا بۆ پێکهاتەی سەرەکی یانەکەش هیچ نا ئارامییەک ڕوونادات. 

ڕۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەموو شتێک ئاساییە و بارودۆخەکە ئارامە لە دوای ئەوەی کە ڤینیسۆس دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە، ئەوە سەرەڕای هەبوونی یاریزانێکی وەکو دیۆماندێ کە لەو ماوەی کە ڤینیسۆس بەهۆی سزاکەیەوە ڕاگیرابوو دیۆماندێ لە جێگای ڤینیسۆس یاری دەکرد لە پێکهاتەی یانەکەدا. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە جۆزێ مۆرینۆ خۆی یەکلا کردووتەوە کە ڤینیسۆس لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداری دەکات و دیۆماندێ دەباتە باڵی ڕاستی هێرشبەری. 

ئەوە لە کاتێکدایە جۆزێ مۆرینۆ لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی دووپاتکردووتەوە کە ڤینیسۆس جۆنیۆر یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکە و ئەگەر یاریزانەکە ئامادەبێت بە ئەگەری زۆرەوە لە پێکهاتەی فەرمی دەبێت. 

لەم وەرزەدا ڤینیسۆس جۆنیۆر بەهۆی ئاستە خراپەکەیەوە لە لایەن هاندەرانی یانەکەوە دژایەتی دەکرێت و داوا دەکرێت ئەو یاریزانە بەهیچ شێوەیەک لە هیچ یارییەکدا بە شێوەی سەرەکی بەشداری پێنەکرێت، تەنانەت پێیان وایەئەو ماوەی کە یانەکە چەند یارییەکی بە بێ ڤینیسۆس ئەنجام داوە ئاستی یانەکە زۆر بەرەوپێش چووە. 


PM:12:45:04/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری