‌مانچستەر یۆنایتد دوا دەرفەت دەداتە مایکل کاریک.

وێستگە سپۆرت-

بەهۆی خراپی ئەنجامەکانیان لە ماوەکانی ڕابردوودا، ئیدارەی مانچستەر یۆنایتد چەند یاری داهاتوویان وەکو دوا دەرفەت بۆ مایکل کاریک دیاریکردووە.

یانەی مانچستەر یۆنایتد لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی سەختدا تێ دەپەڕێت و لە 10 یاری ڕابردوودا تەنها یەک بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لە ڕیزبەندی پرێمەرلیگ تەنها یەک پلە لە ناوچەی دابەزینەوە دوورە و لە چامپیۆنسلیگیش تەنها خاوەنی 3 خاڵە. 

خراپی ئەنجامەکانی یانەکە وای لە ئیدارە و کارگێڕی یانەکە کردووە کە چەند یاری داهاتووی یانەکە وەکو دوا دەرفەت بۆ مانەوە یاخود دەرکردنی مایکل کاریکی ڕاهێنەری یانەکە دیاریکردووە. 

گرنگترین یاری یونایتد ئەمشەو لە چوارچێوەی یارییەکانی چامپیۆنسلیگ دژی ڕۆما دەبێت و یارییەکی قورس چاوەڕوانی مایکل کاریک دەکات. 

هەرچەندە هاندەرانی یانەکە پشگیرییەکی زۆری مایکل کاریک دەکەن و پێیان وایە کاریک هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی یانەکە نییە بەڵکو سەرجەم کێشەکان و ئەنجامە خراپەکانی یانەکە بە درێژەی چەند ساڵی ڕابردووش کارگێڕی یانەکحە هۆکارن و پێیان وایە هەر کەسێکی تر ببێت بە ڕاهێنەری یانەکە سەرکەوتوو نابێت هەتا کارگێڕی یانەکە نەگۆڕێت. 

پێنج یاری داهاتووی مانچستەر یۆنایتد ئەمانەن(ڕۆما لە چامپیۆنسلیگ، ئەستۆنڤێلکا و لیڤەرپوڵ لە پرێمەرلیگ، سپۆرتینگ لیشبۆنە لە چامپیۆنسلیگ، برینفۆرد لە خول). 


AM:11:38:03/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری