بارشەلۆنا گەڕایەوە سەر رێچکەی بردنەوە و ئەلاڤێسی گۆڵباران کرد.
وێستگە سپۆرت-
لە لالیگا، یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 6-1 لە ئەلاڤێسی بردەوە و گەڕایەوە سەر ڕێچکەی بردنەوەکانی.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگادا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسی کرد.
هەر لە تایمی یەکەمدا کوڕانی کەتەلۆنیا چوار گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و یارییەکەیان هەر لەو تایمەدا یەکلا کردەوە.
لە تایمی دووەمدا هەردوو ڕاهێنەر کۆمەڵێک گۆڕانکارییان ئەنجام دا ئەلاڤێس بە هیوای کەمکردنەوەی ئەنجامەکە و بارشەلۆناش بۆ تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر، سەرەنجام لەو تایمەشدا بارشەلۆنا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و ماریانۆ دیازیش تاکە گۆڵەکەی ئەلاڤێسی تۆمار کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 6-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات و تۆڵەی دوو دۆڕانەکەی دژی پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید لە ئەلاڤێس کردەوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە وەرگرتەوە و پێش ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەری کەوتەوە.
PM:01:56:01/11/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه