ڕۆناڵدۆ بەسەر میسیدا سەرکەوت و بوو بە براوەی خەڵاتی BOAT.
وێستگە سپۆرت-
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕاپرسییەکەی فرانس فتبۆڵدا بەسەر مێسیدا سەرکەوت و بووە شایستەترین براوەی باڵۆندۆر لە مێژوودا.
لە ماوەکانی ڕابردوودا گۆڤاری فرانس فووتباڵی فەڕەنسی ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە کە هاندەران لەسەرتاسەری دنیادا دەیانتوانی دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی شایستەترین براوەی باڵۆندۆرێک لە مێژووی تۆپی ئاڵتونیدا.
وە دوای ئەوەی دوێنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە بڵاوکرایەوە دەرکەوت کە بەدەستهێنانی باڵۆندۆری 2008 لە لایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شایستەترین بردنەوە دیاریکرا لە مێژووی خەڵاتەکەدا.
لە پاش ڕۆناڵدۆ باڵۆندۆرەکەی لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2012 دا بە پێی دەنگی هاندەران پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
ڕۆناڵدۆ لەو ساڵەدا جیا لەوەی ئاستیکی بەرزی تاکە کەسی لەگەڵ یانەی مانچستەر یۆنایتدا پێشکەش کرد، توانی کۆمەڵێک دەستکەوتی گەورەش لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستبهێنێت، لەوانە چامپیۆنسلیگ، پرێمەرلیگ، جامی جیهانی یانەکان، جامی قەڵغانی ئینگلیزی.
AM:11:07:29/10/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه