ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی لە بارشەلۆنا بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لەلالیگا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامی بە ئەنجامە باشەکانی دا و بە ئەنجامی 2-1 لە بارشەلۆنای بردەوە.
لە درێژەی یارییەکانی لالیگا و لە هەفتەی 10ی خولەکەدا یاریگای کامپ نۆ بوو بە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی بارشەلۆنا و ڕیاڵ مەدرید.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو یانە هەوڵێکی زۆری گۆڵ تۆمار کردنیان دەدا تاوەکو کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 41 دا گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ مەدریدی تۆمار کرد و یانەی خانە خوێی شۆک کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یانەی بارشەلۆنا هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە بۆ ئەوەی گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن و سەرەنجام لە خولەکی61 دا ڕافینها گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد، بەڵام دوای ئەوەی هەردوو ڕاهێنەر گۆڕانکاریان ئەنجامدا بەڵام گۆڕانکارییەکانی مۆرینۆ بەرهەمدار تربوو توانیان گۆڵی دووەم و بردنەوە تۆمار بکەن و سەرەنجام بە ئەنجانی 2-1 لە بارشەلۆنا بباتەوە.
بەو بردنەوەیەش یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەیە و یانەی بارشەلۆنا خاوەنی 27 خاڵە و لە پێشەنگیدا ماوەتەوە.
PM:12:02:26/10/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه