‌جۆزێ مۆرینۆ” ئێمە لە بارودۆخێکی باشداین، بەڵام بۆ کلاسیکۆ دەبێت ئەو کاتە باش بیت”.

وێستگە سپۆرت-

مۆرینۆ” من سەرسامم بە یاساکانی خولەکە و چۆنێتی دیاریکردنی ناوی ئەو ناوبژیوانەی کە یارییەکەت بەڕێوە دەبات”. 

جۆزێ مۆرینۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە یاری کلاسیکۆ ئامادە بوو وە وەڵامی ڕۆژنامەنوسانی دایەوە. 

لە دەستپێکی قسەکانیدا وتی، "من وەڵامی پێکهاتەکەم و شێوازی یاری و پلانەکانم نادەمەوە، کێ هەیە پلانەکانی خۆی ئاشکرا بکات”. 

سەبارەت بە دەرس وەرگرتن لە خاڵی لاوازی بارشەلۆنا و هێڵە بەرگرییەکەی مۆرینۆ وتی، " منیش دەزانم خاڵی لاوازی تیپی بەرامبەر چییە بەڵام ساویلکە نیم هەڵەشە بم و مامەڵەی خراپ و هەڵەشانە بکەم لەگەڵ بارودۆخەکەدا”.

مۆرینۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە سەبارەت بە دۆڕانە سەختەکەی بارشەلۆنا لە ناوەڕاستی هەفتەدا وتی،” بڕوا ناکەم ئەو دۆڕانە کاریگەری خراپی لەسەر یانەکە هەبووبێت و متمانەی خۆیان لەدەستدا بێت بۆ ئەوەی یارییەکی باش لە کلاسیکۆدا ئەنجام بدەن، خۆ ئەگەر ئێمەش دژی لایپزیک بدۆڕاینایە هەمان شت بوو، کلاسیکۆ جیاوازە”. 

مۆرینۆ دەربارەی یارییەکەیان لە کامپ نۆ وتی،” چوونە کامپ نۆ بۆ ئێمە وەکو چوونە هەر یاریگایەکی تر وایە بۆمان، وە هیچ شتێک نییە لێی بترسین”.

لە کۆتایی قسەکانیدا مۆرینۆ وتی،” هەمیشە لە بردنەوەکاندا ستایشی یاریزانەکان دەکرێت و لە دۆڕانەکاندا سەرزەنشتی ڕاهێنەر، ئەمە سروشتی یاریکردنە، بەڵام ئەمەوێت ئەوە بڵێم ئێمە تەنها چەند مانگێکە بەیەکەوەین و لە قۆناغی سەرەتاداین، بەڵام ئامادەین بۆ ئەم یارییە”.


AM:11:56:24/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری