بارشەلۆنا بە دەستی پاریس سانجێرمان وەستێنرا.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، پاریس سانجێرمان بە ئاست و ئەنجام لە بارشەلۆنای بردەوە و دوای زنجیرەیەک ئەنجامی بارش ئەو یانەیەی ڕاگرت.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی چامپیۆنسلیگدا، یانەی بارشەلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی پاریس سانجێرمان.
هەر لە سەرەتاکانی یارییەکەوە یانە پاریسییەکە باشتر دەرکەوتبوون و کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو وە بە پشت بەستن بە هاندەرانی، سەرلێشێوانێکی زۆریان بۆ یاریزانانی بارشەلۆنا دروست کردبوو، لە خولەکی 38 دا دێزێری دووێ گۆڵی یەکەمی پاریسی تۆمارکرد، بەڵام ئەو تاکە گۆڵە بووە ناسنامەی تایمی یەکەم.
لە سەرەتاکانی تایمی دووەمەوە یانەی بارشەلۆنا چەند هێرشێکیان بردوو توانیان لە ئەنجامی ئەو هێرشانە لە خولەکی55 دا گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن، دواتر پاریس سانجێرمان لە لاەین لۆکاس هێرناندێزەوە بە لێدانی سەر گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد، بەڵام دوای 7 خولەک لامین یاماڵ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەڵام دوای ئەو گۆڵە کوڕانی ئینریکی دووبارە کۆنترۆڵی تەواوی یارییەکەیان گرتەوە دەست و لە خولەکەکانی 81 و 88 دا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد و کەتەلۆنییەکانیان بێ ئومێد کرد، سەرەنجام پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 4-2 لە بارشەلۆنای بردەوە .
بەو بردنەوەیە یانەی پاریس سانجێرمان دوای زنجیرەیەک بردنەوە و 11 یاری یەک لە دوای یەک توانی بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا بارشەلۆناکەی هانسی فلێک ڕابگرن.
PM:01:52:21/10/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه