ڕیاڵ مەدرید لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 4-1 لە سیڤیلیا بباتەوە و بە ئاستە باشەکەی دڵی هاندەرانی خۆش بکات.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری سیڤیلیای کرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە کوڕانی قەڵای سپی باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 30 و 37 دوو گۆڵیان تۆمار کرد و بەو ئەنجامە تایمی یەکەمیان کۆتایی پێهێنا.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی مۆرینۆ بەردەوامبوون لە هێرشە چڕ و زۆرەکانیان لە خولەکی 63 دا گۆڵێکی تریان تۆمار کرد، هەرچەندە لە خولەکی 80 دا سیڤیلیا گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام مەدریدییەکان نەیانهێشت دڵخۆش و گەڕانەوەی ئومێدی یانەی میوان زۆر بخایەنێت و لە پاش تەنها دوو خولەک لەو گۆڵە گۆڵی چوارەمیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدریس بە ئەنجامی 4-1 لە سیڤیلیای بردەوە.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 21 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە، وە 6 خاڵ لە بارشەلۆنای پێشەنگەوە دوورە.
PM:01:37:19/10/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه