مۆرینۆ لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە.
وێستگە سپۆرت-
دوای ئەو ئاستە بەرزەی ئارداگولەر و بێرناردۆ سێلڤا لە یاری دژی ڕۆما پێشکەشیان کرد جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی لە بڕیاردانێکی قورسدایە.
ڕۆژنامەی مارکا ئاماژە بەوە دەکات کە دوای ئەوەی لە یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید دژی ڕۆما کە یانەی شاهانە لە کۆتا 10 خولەکی یارییەکەدا گەڕایەوە، وە هەریەکە لە ڤاڵڤێردی و چوامینی کە بە شێوەی سەرەکی بەشداری یارییەکە بوون ئاستێکی نا ئومێدکەریان پێشکەش کرد، زۆرێک لە هاندەران و بەرپرسانی یانەکە داوای یەدەگکردنی ئەو دوو یاریزانە دەدەن.
بێرناردۆ سێلڤا و ئاردا گولەر بەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد سەرەڕای ئەوەی چەند خولەکێکی کەم بەشداری یارییەکە بوون، سۆزی هاندەرانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە و داوا دەکەن ئەو دوو یاریزانە چیتر سەرەکی بن.
بەو شێوازە مۆرینۆ کەوتووەتە بەردەم بڕیاردانێکی قورس و دەبێت لە یاری داهاتوودا خۆی لە نێوان ئەو چوار یاریزانەدا یەکلا بکاتەوە کە کامیان چیتر سەرەکی دەبن و کێ بە شێوەی یەدەگی بەشداری دەکات.
PM:12:48:17/10/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه