‌ڤینیسیۆس جۆنیۆر سزایەکی سەختی بەسەردا سەپێنرا.

وێستگە سپۆرت-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی، دوای ئەو ڕەفتارە ناوەرزشییەی لە یارییەکەی دژی ڤیاڕیاڵ ئەنجامیدا  سزایەکی سەختی ڤینیسۆس جۆنیۆریان دا.

لە یاری نێوان ڤیاڕیاڵ و ڕیاڵ مەدریدیدا لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی لالیگادا کە ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجانی 1-0 بردییەوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی کردنەوەیەکی ناوەرزشییەوە کە ڤینیسۆس قژی سالیبای یاریزانی ڤیاڕیاڵ ڕاکێشا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ئەو یارییە و ڕاپۆرتی ناوبژیوانی یارییەکە، لە
کۆتاییدا و دوای بەدواداچون و پێداچوونەوە بڕیاری سزادانی ڤینیسۆسیان دا بە ڕاگرتنی لە یاریکردن بۆ ماوەی چوار یاری داهاتووی یانەکە. 

بەهۆی سزاکەوە ڤینیسۆس لە هەر یەکە لە یارییەکان یانەکەی دژ بە ( سیڤیلیا، بارشەلۆنا، سانتاندێر، ڤالانسیا ) بێبەش دەبێت. 


PM:01:57:15/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری