لە هەفتەی دووەمی چامپیۆنسلیگ چەند یارییەک ئەنجامدران.
وێستگە سپۆرت-
لە هەفتەی دووەمی چامپیۆنسلیگدا، بارشەلۆنا بردیەوە و ناپۆلی و ئینتەر میلان دۆڕان و بایرنیش یەکسان بوو.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی چامپیۆنسلیگ و لە هەفتەی دووەمدا چەند یارییەک ئەنجام دران.
لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگای ڕامس پارک و لە ناو ئەستەنبوڵی پایتەختی تورکیادا بووە میوانی یانەی گەلەتەسەرای، لە سەرەتای یارییەکەوە یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوت و دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان گۆڵی دووەمی ڕەتکردەوە و بەو هۆیەوە یانەی خاوەن یاریگا لە کەشی یارییەکە چووە دەرەوە و دواتر یاریزانانی بارشەلۆنا گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 43 دا کانسێلۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و تایمی یەکەم کۆتایی هات، بەڵام کوڕانی هانسی فلێک لە تایمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگایان شۆک کرد و لە خولەکەکانی 50 53 65 دا سێ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و سەرەنجام یانە کەتەلۆنییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە گەلەتەسەرای بردەوە.
لە یەکێکی تر لە یارییەکانی ئەو شەوەدا یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی میوانداری یانەی کڵوب بروجی کرد و دوور لە چاوەڕوانییەکان یانە بەلجیکیەکە بە ئەنجامی 4-3 یارییەکەیان لە یانە ئیتاڵییەکە بردەوە و بە سێ خاڵەوە گەڕانەوە.
یارییەکی تر بریتی بوو لە ڕووبەڕووبونەوەی ڤیاڕیاڵ و ناپۆلی ئیتاڵی، لەم یارییەشدا یانە ئیتاڵییەکە توشی شکست هات و بە ئەنجامی 3-1 بە ڤیاڕیاڵ دۆڕا.
یانەی بایرن مونشنیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤایکینگی نەرویجی، لە سەرەتاوە یانە نەرویجییەکە دوو گۆڵیان تۆمار کرد بەڵام کوڕانی کۆمپانیا توڕەبوونی خۆیان پیشانی یانە نەرویجییەکە دا و بە سێ گۆڵ وەڵامیان دانەوە، بەڵام یارییەکە بەسەر بایرندا قڵپ بووەوە کاتێک ناوبژیوان لە خولەکی 74 دا مایکل ئۆلیسێی ئەستێرەی دیاری یانە ئەڵمانییەکە بەهۆی ڕەفتارێکی ناوەرزشییەوە بە کارتی سوور کرد دەرەوەی یاریگا، ئەوە بووە هۆی ئەوەی یانەی ڤایکینگ هێرشەکانیان چڕتر بکەنەوە تاوەکو توانیان لە دواین خولەکەکاندا گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە تۆمار بکان و خاڵەکانیان لەگەڵ بایرنی میواندا بەش بکەن.
بڕیارە ئەمشەو شەوی چوارشەممە چەند یارییەکی تری ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ بەڕێوەبچێت.
PM:02:03:14/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه