‌یانەی بایرن مونشن ئۆڵمۆیان دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی بایرن مونشن دەستیان کردووە بە دانانی پلانەکانی یانەکەیان بۆ مێرکاتۆکانی داهاتوو، گواستنەوەی دانی ئۆلمۆش لە سەروو لیستی پلانەکانیاندایە.

ڕۆژنامەی سپۆرت و لە پێشتریشدا ڕۆژنامەی بێڵد ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە بەرپرسانی یانەی بایرن پێیان وایە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە نێوان جەمال موسێلا و مایکل ئۆلیسێی هێرشبەری یانەکەدا یان یەکێکیان یان هەردووکیان یانەکە بەجێ دەهێڵن، هەر بۆیە لە ئێستاوە بیریان لە پلانی جێگرەوە کردووەتەوە کە ئەویش گواستنەوەی دانی ئۆلمۆیە. 

ئیدارەی یانە ئەڵمانییەکە کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئۆلمۆ و شێوازی یاریکردنەکەی لەگەڵ یاریکردنی یانەکەیاندا دەگونجێت و یاریزانە ئیسپانییەکە بە گونجاو دەزانن بۆ یانەکەیان. 

ڕۆژنامەی سپۆرت ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یانەی بارشەلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری ئۆڵمۆ ببێت بەڵام ناوبێت ئەو گرێبەستەی بۆ گواستنەوەی ئۆڵمۆ پێشکەشیان دەکرێت کەمتر بێت لە 90 ملیۆن یۆرۆ. 

ئۆڵمۆ یاریزانێکە هەمیشە لەگەڵ بارشەلۆنادا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە لە ژێر سەرپەرشتی هانسی فلێکدا پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بارشەلۆنادا جێگیر بکات و هەمیشە بە شێوەی یەدەگ لە یارییەکاندا بەشداری پێدەکرێت. 


AM:11:46:13/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری