هەواڵێکی دڵخۆشکەر بەر یانەی بارشەلۆنا گەیشتووە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا گرنگترین یاریزانی بۆ گەڕاوەتەوە و بەم نزیکانە دەتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی ببێتەوە.
دوای ئەوەی ڕافینها لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا توشی پێکان هات و کەمپی هەڵبژاردەکەی جێهێشت و سەرەتای ئەم هەفتەیەش هانسی فلێکی ڕاهێنەری یانەی بارشەلۆنا پێکانی ئەو یاریزانەی ڕاگەیاند و وتی یاریزانەکە بۆ چەند یارییەک بێبەش دەبێت.
لە زاری نزیکەکانی ڕافینهاوە ئەوە بڵاوەکراوەتەوە کە یاریزانەکە بۆ یاری دژی ڕایڵ بیتیس ئامادە دەبێت گەر ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە بیەوێت بەذاری پێبکات، ئەگەر نا یاریزانەکە بە تەواوی بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنسلیگ و ڕیاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانی ئامادەیە و بەشداری دەکات.
دوێنێش ئەوەی لە میدیاکانی نزیک لە بارشەلۆنا و چەند وێنەیەکدا بەدی دەکرا ڕافینها دەستی کردووەتەوە بە ڕاهێنانکردن بە تۆپ و لەسەر چیمەنی یاریگا، بەڵام یاریزانەکە بە دڵنیاییەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەی دژی گەلەتەسەرای بکات کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10 لە ئەستەنبوڵ بەرێوە بچێت.
AM:11:29:13/10/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه