‌هانسی فلێک لەگەڵ بارشەلۆنادا ئامارێکی نایابی بۆخۆی نوسیوەتەوە.

وێستگە سپۆرت-

دوای ئەو دەستپێکە نایابەی بارشەلۆنا لەم وەرزەدا ڕیکۆردێکی دیکەیان بۆ خۆیان نوسییەوە. 

یانەی بارشەلۆنا تاوەکو ئێستا وەرزێکی نایابی هەیە و بە دەستپێکێکی ئاگرین دەستی بە وەرزەکەی کردووە دوای ئەوەی توانیویەتی لە کۆی 9 یاری کە 8 یان لالیگا بووە و یارییەکیان لە چامپیۆنسلیگ بووە توانیویەتی سەرجەمیان بباتەوە بەمەش ڕیکۆردێکی نوێیان بە ناوی خۆیانەوە نوسییەوە کە ئەوەیش بوون بە تاکە یانە کە ڕێهەی بردنەوەکەیان 100%. 

هەروەها هێرشبەرانی یانەکەش لەو 9 یاریەی ئەنجامیان داوە توانیویانە 34 گۆڵ تۆمار بکەن کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمار کردنە لە سەرجەم خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپادا و نزیکترین ڕکابەریشیان ڕیاڵمەدریدە کە بە جیاوازییەکی زۆر لە پلەی دووەمدایە بە تۆمار کردنی 19 گۆڵ . 

بەو شێوەیەش بارشەلۆنا بەردەوامە لە تۆمارکردنی ڕیکۆرد و ئاماری تۆقێنەر لەم وەرزەدا و چاوەڕوان دەکرێت لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت و بەشێک لە شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە کە یانە کەتەلۆنییەکە پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی لالیگا و خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپاش.


AM:11:14:12/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری