مۆرینۆ جڵەوی ژووری جل گۆڕینی ڕیاڵ مەدریدی لەدەستداوە.
وێستگە سپۆرت-
دۆخی ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید شلۆقە و شەڕ لە نێوان چەند یاریزانێکدا ڕوویداوە.
ڕادیۆی کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە دۆخی ڕیاڵ مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینۆشدا تا دێت شلۆقتر دەبێت و بەم دواییانە لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەدا شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو یاریزانی یانەکەدا ڕوویداوە و تەنانەت دەستیان داوەتە یەخەی یەکتر، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو دوو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە کە شەڕیان کردووە.
ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژووری جلگۆڕینی یانەکە هاوشێوەی سەردەمی ڕاهێنەرایەتی ئەربێلوا و ئەڵۆنسۆیە و سارد و سڕییەکی زۆری تێدا بەدی دەکرێت و پەیوەندی نێوان یاریزانەکان باش نییە.
کادینا سێر ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە مۆرینۆ لە ئێمباپێ توڕەیە و کۆبووەتەوە لەگەڵیدا و پێی ڕاگەیاندووە کە نەدەبوو لە یاساکانی ئەو لابدات، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئێمباپێ ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە پاسکیل لێ دەخوڕێت کە ئەمەش قەدەغەیە لە یاساکانی مۆرینۆدا.
ڕیاڵ مەدرید بە دۆڕان دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید چووە پشووە نێودەوڵەتییەکان و لە پاش پشووەکەش چەند یارییەکی قورس چاوەڕوانیەتی و لە 25 ی مانگیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کلاسیکۆی هەیە دژی ڕیاڵ مەدرید.
PM:03:51:08/10/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه