‌بارشەلۆنا مانگێکی قورس چاوەڕوانیەتی.

وێستگە سپۆرت-

یارییە نیودەولەتییەکان کۆتایی هات و یانەی بارشەلۆناش زنجیرەیەک یاری قورسی هەیە. 

لە پاش 14 ڕۆژ لە ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتیەکان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە یاری یانەکان بە خولە ناوخۆییەکان و پاڵەوانییەتییە ئەوروپییەکان دەستپێدەکاتەوە و یانەکان لە ئێستاوە دەستیان بە ڕاهێنان و ئامادەکارییەکانیان کردووەتەوە. 

بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە یانەی بارشەلۆنا، کۆمەڵێک یاری قورس لە مانگی 10 دا چاوەڕوانییەتی و ئەوەی کە بۆ یاریزانەکانی یانەکەش قورسە خشتەی یارییەکان بە جۆرێکە یانەکە 3 بۆ 4 ڕۆژ جارێک یارییەک ئەنجام دەدات. 

یارییەکانی بارشەلۆنا لەم مانگەدا بەم شێوازەیە: 
یاری دژی خیتافی لە ناو یاریگای خۆیدا. 
یاری دژی گەلەتەسەرای لە ناو ڕامس پارکی تایبەت بە یانە تورکییەکە. 
یاری دژی بیتیس لە ناو یاریگای بیتیس 
یاری دژی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی. 
یاری کلاسیکۆی دژی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای خۆیدا. 

هانسی فلێک زۆرینەی یاریزانەکانی لە بەردەستە و لەگەڵ بارشەلۆنا پێ دەنێتە قۆناغێکی هەستیار لەبەر ئەوەی زۆری یارییەکان ڕەنگە توانای جەستەی یاریزانەکانی داببەزێنێت و توشی سەرئێشە و لەدەستدانی خاڵی بکاتەوە لەو یاریانەدا. 

یانەی بارشەلۆنا تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا توانیویەتی سەرجەم یارییەکان بباتەوە و ئاستێکی تۆقێنەر پێشەکەش بکات و ببێتە مەترسی بۆ یانە ڕکابەرەکانی. 


PM:01:20:08/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری