‌گرێبەستەکەی کارڤاخاڵ بەر لە تەواو بوون هەڵوەشایەوە.

وێستگە سپۆرت-

کارڤاخاڵ پەیوەندی ناکات بە خیتافییەوە و گرێبەستی یاریزانەکە کێشەی تێکەوت و هەڵوەشایەوە. 

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لە پەیوەندیکردنی کارڤاخاڵ بە یانەی خیتافی ئیسپانییەوە دەکرا و فابرزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە خیتافییەوە کێشەی تێکەوتووە لە موچەکەیدا. 

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە سنوری موچەی یاریزانەکە و چەند یاسایەکی دارای، بووەتە ڕێگری بۆپەیوەندیکردنی ئەستێرە ئیسپانییەکە بە خیتافییەوە و یانەکە بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگەیاند. 

سەرۆکی یانەی خیتافی ئەوەیشی ڕاگەیاند، کە سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە گەڵ کارڤاخاڵدا لە دواین قۆناغەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا بووین و یاریزانەکە پشکنینە پزیشکییەکانیشی بەسرکەوتووی تێپەڕاند بەڵام بە هۆی یاساکانی لالیگاوە هەڵوەشایەوە، بەڵام ئێمە بێ ئەمێد نەبووین و هەوڵی تەواوی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەبین و پێوستمان بە تواناکان و ئەزموونی ئەو یاریزانە دەبێت بە هەر نرخێک بێت. 

کارڤاخاڵ کۆتایی وەرزی ڕابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا کۆتای پێهات و لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە. 


PM:01:17:07/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری