‌لیستی کۆتایی بەربژێرانی گۆڵدن بۆی ئاشکرا کرا.

وێستگە سپۆرت-

ناوی نزیکترین ئەوی یاریزانانی پاڵێوراون بۆ بوون بە باشترین لاوی ساڵ و بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵدین بۆی بڵاو کرایەوە.

ڕۆژنامەی تۆت سپۆرتی ئیتاڵی کە هەموو ساڵێک خەڵات بە باشترین لاوی ساڵ دەبەخشێت، لیستی کۆتای پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی بڵاو کردەوە. 

لیستەکە لە 20 ناو پێکهاتووە و وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا زۆرێک لە لاوە ئاست بەرزەکانی ساڵەکەی تێدایە جگە لە لامین یاماڵ لەبەر ئەوەی لامین پێشتر ئەم خەڵاتەی بەدەستهێناوە و ناتوانێت لە جارێک زیاتر خەڵاتەکە بباتەوە هەر بۆیە ناوی لە لیستی کۆتاییدا نەهاتووە. 

لیستەکە پێکهاتووە لەم یاریزانانە ( پاو کۆبارسێ، ئەیوب بوعەدی، ماستانتۆنۆ، یان دیۆماندێ، لینارد کارڵ، ئیندریک، زائیر ئیمێری، ڕایان، لوکا ڤۆسکۆڤیچ، لویس سکێڵی، جیانلوکا پریستیانی، جۆنیۆر کڕۆپی، ئیستیڤاو، سەعید مەلا، جۆن مارتن، کۆنستانتینۆس کریتساس، مارک بێرناڵ، گورێل هاتۆ، کەریم ئالایگۆڤیچ، فین ئیڵیچ، ڤیکتۆر فروهۆڵت).

بە پێی پێشبینییەکان پاو کۆبارسێ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالدا پێشکەشی کرد بەربژێری یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە. 

دیاریکردنی ئەو یاریزانە لاوەی دەبێتە براوەی خەڵاتەکە لەلایەن دەنگی ڕۆژنامەنوسە وەرزشییەکانەوە دیاری دەکرێت و دواتر لە مەراسیمێکدا ناوی براوەکە ئاشکرا دەکرێت. 


PM:12:17:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری