‌ئیسپی دوای چەند کاتژمێرێک لە بانگهێشتکردنی دوورخرایەوە.

وێستگە سپۆرت-

کارلۆس ئیسپی بە هۆی پێکانی فێران تۆرێسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد، بەڵام بۆ یارییەکەی چیک دوورخرایەوە. 

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، و دوای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فێران تۆرێسی هێرشبەری هەڵبژاردەکە توشی پێکان بووە، کارلۆس ئیسپی هێرشبەری یانەی ڕیاڵمەدرید وەکو شوێنگرەوەی لە لیستی یاریزانەکانی ئیسپانیادا بانگهێشتکرا، بەڵام دڵخۆشی یاریزانەکە زۆری نەخایاند و دوور لە چاوەڕوانییەکان یاریزانەکە بۆ یارییەکی دژی چیک دوورخرایەوە. 

بانگهێشتکردنی ئیسپی دوای ئەوە دێت کە یاریزانەکە لەو چەند خولەکە کەمەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا یاری کردبوو لەم وەرزەدا توانیبووی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای لاوانیشدا توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکاتر و لە یاری هەڵبژاردەکەی دژی سان مارینۆ توانی 5 گۆڵ تۆمار بکات، بەو شێوەیەش سەرنجی دیلافیۆنتێی زیاتر بەلای خۆیدا ڕاکێشا. 

هاوشانی ئیسپی کۆبارسێی بەرگریکاری بارشەلۆناش لە لیستەکەدا دوورخراوەتەوە. 

بڕیارە ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاری سێیەمی نەیشنلیگدا ڕووبەڕووی هەڵبژەی چیک ببێتەوە. 



AM:11:55:03/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری