‌میلان بەتامای بۆمبێکی گەورەیە لە میرکاتۆکانی داهاتوودا.

وێستگە سپۆرت-

یانەی میلان بەنیازی گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووە، لە یانەیەکی ئینگلیزییەوە. 


پێگەی ​کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی لە هەواڵێکی سەیردا ئەوەی بڵاوکردەوە کە یانەی میلانی ئیتاڵی نیازی گواستنەوەی ڤێرجڵ ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپوڵی هەیە و هەوڵەکانی بۆ ئەوە دەت پێکردووە لە یەکێ لە مێکارکاتۆیەکانی داهاتوودا گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە بکات بە بۆمبێکی گەورە. 

​کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی هەواڵێکی شۆکهێنەر بڵاودەکاتەوە! ڤان دایک، دێوەزمەکەی هێڵی بەرگری، هەنگاوێک لە درێسە سوور و ڕەشەکەی میلان نزیک دەبێتەوە.

​بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە بێت، دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە و ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئەم ئەستێرە هۆڵەندییە لە سان سیرۆ یاری بکات .

​ئەوە لە کاتێکدایە کە لە پێشتردا بەرگریکارە هۆڵەندییەکە ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە پۆشینی درێسی سوور و ڕەشی میلان خەونی منداڵی بووە و حەز دەکات لە کاروانی وەرزشیدا درێسی میلان بپۆشێت. 


PM:12:53:29/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری