ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدریدی توشی پێکان بووە.
وێستگە سپۆرت-
لە پاش دێربی مەدرید ناوەڕاستکارێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید توشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
ئارناچا ڕۆدریگێزی ڕۆژنامەنوس ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە فێدریکۆ ڤاڵ ڤێردی ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری دێربی مەدرید توشی پێکان بووە و بەو هۆیەوە گەشت ناکات بۆ یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا لە پشووی نێودەوڵەتیدا.
یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ڤاڵڤێردی پێکانەکەی قورس نییە و بە نزیکەیی لە پاش پشووی نێودەوڵەتی و لە دوای 15 ڕۆژێکی تر لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.
دەستەی پزیشکی یانەکەش ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە پێکانەکەی ڤاڵڤێردی لە قولە پێیدایە و لە ناو یارییەکەدا پاژنەی وەرگەڕاوە.
پێکانەکەی ڤاڵڤێردی لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە لە یاری یانەکەی دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید چەند جارێک توشی بەرکەوتەی توند بوو لەگەڵ یاریزانانی ئەتلەتیکۆ دا، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە یاریزانەکە تا کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگای جێ نەهێشت بەڵام لە پاش یارییەکە و بەر لەوەی یاریزانەکان گەشتی یارییە نێودەوڵەتییەکان بکەن پێکانەکەیان ڕاگەیاند.
PM:02:11:22/09/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه