‌فابریگاس دەبێتە شوێنگرەوەی هانسی فلێک.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا فابریگاسیان وەکو شوێنگرەوەی هانسی فلیک دیاری کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیکەن بە ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان. 

ڕۆژنامەی سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە چەند کەسێک لە ئیدارەی یانەی بارشەلۆنا پەیوەندیان بە سیسک فابریگاسی ڕاهێنەری ئێستای کۆمۆی ئیتاڵییەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەیانەوێت لە پاش ڕۆیشتنی هانسی فلێک ئەو ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان و شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بێت. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرپرسانی ئیدارەی یانەکە بە فابریگاسیشیان ڕاگەیاندووە هەر کاتێکی ویستی یانەی کۆمۆ جێ بیێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات دەبێت پێش ئەوەی بیر لە بژاردەیەکی تر بکاتەوە ئەوان ئاگادار بکاتەوە. 

فابریگاس بەو کارانەی لەگەڵ کۆمۆ دەیکات و ئەو کاریگەرییەی لە دوای ڕۆیشتنی ئەو بەسەر یانەکەوە دیارە، لە ئێستادا وەکو ڕاهێنەر و بیرمەندێکی باش لە دنیای تۆپی پێی لێی دەڕواندرێت.


PM:03:42:16/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌