‌ڕیاڵ مەدرید لە دوا خولەکەکاندا لە ئێڵچێی بردەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دواین چرکەساتەکاندا گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 3-2 توانی لە ئێڵچێ بباتەوە. 

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئێڵچێ. 

لە سەرەتای یارییەکەوە کوڕانی مۆرینۆ کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و لە خولەکەکانی 25 و 33 دا دوو گۆڵی یەکلەدوای یەکیان کرد لەلایەن کیلیان ئێمباپێ و ئاردا گولەر کە دواتر بەهەڵە بۆ گۆڵپارێزی تیمی بەرامبەر نوسرا تۆماریان کرد، ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانی ئێڵچێ بە گوڕووتینێکی زیاترەوە هاتنەوە یاریگا و هەوڵەکانیان چڕترکردەوە، لە خولەکەکانی 71 83 دا دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و یانەی میوانیان شۆککرد، بەڵام مۆرینۆ کۆڵی نەدا و چەند گۆڕانکارییەکی کرد و یەکێک لە یاریزانە یەدەگەکانی کە خستییە ناو یاریگا کارلۆس ئیسپی بوو کە لە دواین چرکە ساتی یارییەکەدا گۆڵی سێیەم و بردنەوەی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-2 لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات. 

بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.  



AM:10:51:16/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری