‌گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید نزیکە.

وێستگە سپۆرت-

سەرەتاکانی مانگی دوانزەی ئەمساڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی یانەکەی بۆ دەگەڕێتەوە ئەویش دوای ماوەیەکی زۆر لە پێکان.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کە دەکاتە مانگی 12 لە دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید تواناکانی ڕۆدریگۆی هێرشبەری یانەکەی بۆ دەگەڕێتەوە. 

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە ڕۆدریگۆ نزیکە لە چاکبوونەوە و دواتر ڕاستەوخۆ قۆناغی گەڕاندنەوەی توانای جەستەییەکەی دەست پێ دەکات و یاریزانەکە وردە وردە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئامادەبوون بۆ یاریکردن. 

ڕۆدریگۆ لە مانگی 3 ی ئەمساڵەوە توشی پێکانێکی سەخت بوو لە ئەژنۆیدا و بەو هۆیەوە بە نزیکەی 10 مانگ لە یاریگاکان دابڕا. 

جگە لە یاری کردن بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆدریگۆ بە هۆی پێکانەکەیەوە نەیتوانی بەشداری مۆندیال بکات لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا، کە ئەوە یاریزانەکەی توشی خەمۆکییەکی بێزار کەر کرد.


PM:12:11:15/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری