ئەرسناڵ بردیەوە و تۆتنهام و لیڤەرپوڵیش دووبارە یەکسان بوون.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلیزی، ئەرسناڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سەندەرلاندی بردەوە و تۆتنهام و لیڤەرپوڵیش بەردەوامن لە بەهەدەردانی خاڵ و لەگەڵ ئیڤەرتۆن و فوڵهامدا یەکسان بوون .
لە درێژەی یارییەکانی پرێمەرلیگ و لە هەفتەی چوارەمی خولەکەدا چەند یارییەک ئەنجامدران.
سەرەتا لە یارییەکی دراماتیکیدا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری فوڵهامی کرد، هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام تاکۆتایی یارییەکە کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە یارییەکی تردا تۆتنهام لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری ئیڤەرتۆنی کرد و ئەن یارییەش بە هەمان سیناریۆی یارییەکەی لیڤەرپوڵەوە و ڕۆشت و یارییەکە تاکۆتایی هیچ گۆڵێکی تێدا تۆمار نەکرا و سەرەنجام بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە کۆتا یاری شەوەکەدا یانەی ئەرسناڵ بووە میوانی سەندەرلاند، یارییەکە بەهێزییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و تۆپچییەکانی لەندەن توشی قورسی زۆر بوونەوە بەڵام سەرەنجام توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە لە سوودی خۆیان یەکلا بکەنەوە و پێشەنگی قایمتر بکەن.
بەو ئەنجامانەش یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بەردەوامن لە ئەنجامە ناجێگیرەکانیان و زیاتر لە دەستدانی خاڵەکان و یانەی ئەرسناڵیش خاوەنی 12 خاڵە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
PM:12:48:13/09/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه