ڕیاڵ مەدرید هەقی بیتیسی لە ڤالیکانۆ کردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە لالیگا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 4-1 لە ڕایۆ ڤالیکانۆی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی لالیگادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕایۆڤالیکانۆی کرد.
لە تایمی یەکەمدا ئێمباپێ و کارێراس لە خولەکەکانی 14 و 17 دا بە دوو گۆڵی یەک لە دوای یەک پێشوازیان لە یانەی میوان کرد، دواتر هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا تاوەکو جود بێلینگهام لە خولەکی 35 دا ڕیاڵ مەدریدی کرد بە خاوەنی گۆڵی سێیەم و ئەو تایمە بەو سێ گۆڵەی یانە مەدریدییەکە کۆتایی هات.
لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 51 دا کامێلۆی هێرشبەری ڤالیکانۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە پاش ئەو گۆڵەش هەوڵی گۆڵی زیاتر و کەمکردنەوەی ئەنجامەکەیان دا بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و لە کۆتا خولەکی ئەو تایمەدا کیلیان ئێمباپێ دووەم گۆڵی خۆی و چوارەم گۆڵی یانەکەی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید هەقی ڕیاڵ بیتیسی لە ڕایۆ ڤالیکانۆ کردەوە و سێ خاڵی تری خستە سەر کۆی خاڵەکانی و لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.
PM:12:36:13/09/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه