لیڤەرپوڵ و پاریس سانجێرمان بردیانەوە و ئەرسناڵیش بە زەحمەت سێ خاڵی لە ناپۆلی سەند.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ لیڤەرپوڵ لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە و پاریس سانجێرمان گۆڵبارانی براتیسلاڤای کرد و ئەرسناڵیش بە تاکە گۆڵێک سێ خاڵی لە ناپۆلی وەرگرت.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی چامپیۆنسلیگدا چەند یارییەکی تر ئەنجامدران.
لە یەکێک لە یارییەکاندا یاریگای ئەنفێڵد بوو بە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی. یارییەکە بەهێزییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوولا بەردەوام هێرش و فشاری زۆریان دەخستە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام سەرەنجام لیڤەرپوڵ توانی بە ئەنجامی 2-1 لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتەوە، دوو گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ سۆبۆسلای و ماک ئەلیستەر تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆش لۆرێنتی تۆماری کرد.
لە یارییەکی تردا یانەی پاریس سانجێرمان لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری سۆڵڤان براتیسلاڤای سلۆڤاکی کرد، بەڵام یانە پاریسییەکە میواندارییەکی خراپی یانەکەی سلۆڤاکیاک کرد و یارییەکەی بە نیودەرزەن گۆڵ و بە ئەنجامی 6-1 لێ بردەوە، گۆڵەکانی پاریس سانجێرمانیش 3 گۆڵی فێران تۆرێسی یاریزانی نوێی یانەکە و 2 گۆڵی عوسمان دیمبێڵی و گۆڵەکەی تریشیان فابیان ڕۆیز تۆماریان کرد، وە تاکە گۆڵەکەی براتیسلاڤا لە لایەن سولەیمان کاماراوە تۆمارکرا.
لە یەکێکی تر لە یارییەکاندا، یانەی ئەرسناڵ لەسەر خاکی ئیتاڵیا بووە میوانی یانەی ناپۆلی، وە یارییەکە بەهێزییەکی زۆری بە خۆیەوە بینی و هەردوولا هەوڵی زۆری گۆڵ تۆمارکردنیاندا، بەڵام گۆڵ تۆمارکردن دواکەوت تاوەکو لەخولەکی 75 دا مارتن ئۆدیگاردی ناوەڕاستکاری ئەرسناڵ یەکەم و کۆتا گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە لە سوودی تۆپچییەکانی لەندەن کۆتایی هات.
بڕیارە ئەمڕۆ پینجشەممە چەند یارییەکی تر لە هەفتەی یەکەمی چامپیۆنسلیگدا ئەنجام بدرێن.
PM:12:57:10/09/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه